بەشەخۆراكی پێنجەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت
10:38 - 10/08/2025
زەمەن پرێس
وه‌زاره‌تى بازرگانى ده‌ڵێت، بەشە ئاردی حەوتەم و بەشەخۆراكی پێنجەمی
ئەمساڵی هاوڵاتیان له‌هه‌رێمی كوردستان دابەش دەكرێت و له‌م هه‌فته‌یه ده‌گاته
ده‌ستى هاوڵاتیان.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و
پیشەسازی راگه‌یاند، بڕیاری دابەشكردنه‌كه دراوه، گەنمەكە لە كەركوك دەهێندرێت و
دەدرێتە ئاشەكان، دوای تاقیكردنەوە، ئەوكات بەسەر بریكارەكان دابەش دەكرێت و لەم
هەفتەیە دەگاتە دەستی هاوڵاتیان.
وتیشی، ماددەكانى بەشەخۆراک هه‌مووى به‌رده‌ستن و پشكنینیان بۆ كراوه و بە تەواوی
دابەش دەکرێن.