سودانی لە گرووپە ملیشیا شیعەکان توڕەیە
09:11 - 09/08/2025
زەمەن
پرێس:
سەرۆکوەزیرانی
عێراق، بە توندی هێرش دەکاتە سەر گروپە چەکدارەکان و دەڵێت'' هیچ پاساوێک بۆ
هەبوونی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکان نییە.''
محهمهد
شیاع سودانی، ڕایگەیاند'' سنووردارکردنی هەڵگرتنی چەک و سەروەری یاسا و
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، شتانێکن کە نابێت سازشیان لەسەر بکرێت.''
ئەو
پەیامەش لەکاتێکدایە دەنگۆی ئەوە هەیە شەوی رابردوو هێزێکی حەشدی شەعبی لەگەڵ
لیوایەکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕووبەرووبوونەوەی چەکدارییان هەبووە.
هەروەها،
هێرشە درۆنییەکانی بۆ سەر کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان هەیە کە تاوەکو ئێستا
ئەنجامدەرانی ئاشکرانەکراوە.