ئەو کەسەی کاتژمێر ٣ی شەو دوو گەنجەکەی هەڵەبجەی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس کرد
12:04 - 07/08/2025
زەمەن - هەواڵەكان
بابەت ڕونکردنەوە
تۆمەتباری ڕوداوەکەی بەرواری ٥/ ٨/ ۲۰۲٥ دەستگیرکرا کەبەهۆیەوە دووکەس کوژران و کەسێک برینداربوو
پاش ئەوەی لەبەرواری ٥/ ٨/ ۲۰۲٥ کاتژمێر ۳ بەرەبەیان کەسێک کە بە سواری ماتۆڕسکیل و کڵاوی لەسەردابوە
تەقە لە سێ گەنج کرد لەگەڕەکی فەرمانبەران کەلەئەنجامدا دوو گەنجیان گیان لەدەست دەدەن و کەسێکی کەیان بریندار دەبێت
دەست بەجێ لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکرد
پاش هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێری شوێنی ڕووداوەکە و وەرگرتنی ووتەی شاهیدی ڕووداو توانرا بکوژی ڕووداوەکە دیاری بکرێت
مەفرەزەکانمان لە بەشی پۆلیسی ناوشار/ بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەدواداچونیان کرد بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار
سەرئەنجام تۆمەتبار (ش . ف .ع)موالید ۲۰۰۳ دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کردووە
لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەدا ناوە لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەمادەی (٤۰٦)ی.س.ع ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە