بزانە کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەینی چۆنە؟
02:05 - 31/07/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی کەمێک پەڵەهەور لە هەندێک ناوچە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشی پیشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی کەمێک پەڵەهەور لە هەندێک ناوچە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.
سەبارەت بەکەشی سبەی هەینی کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت، پلەی گەرمی بەگشتی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 43 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی