دوای 41 ساڵ لەكوشتنی خۆشەویستەكەی، دەستگیركرا
01:31 - 26/07/2025
زەمەن - هەواڵەكان
رۆژنامەی توركیا
لە چاپی ئەمڕۆیدا هەواڵێكی سەرنجڕاكێشی بڵاوكردۆتەوەو نوسیویەتی: نەزمی گەزگینجی
هاووڵاتیەکی تورکە و ماوەی 41 ساڵ لەمەوبەر لە ئەڵمانیا خۆشەویستەکەی خۆی کوشتووە
و ناسنامەی خۆی گۆڕیوە.
رۆژنامەكە دەڵێ
؛ هەربۆیە پۆلیس لەو ماوەیەدابەدوایدا گەڕاون بە تایبەت پۆلیسی ئینتەرپۆل، بەڵام بەهۆی
نیشانەیەکی ژێر چاوی راستی کە برینێکی کۆنە ناسیوویانەتەوە و لە شاری هاتای تورکیا
دەستبەسەرکراو.