محهمهد حاجی مهحمود: بهغدا کێشەی لەگەڵ کوردبونمان هەیە
03:53 - 31/07/2025
زەمەن _ کوردستانی
محهمهد حاجی مهحمود
ڕایگهیاند: "ئەگەر کێشەی موچە چارەسەر ببێت ئەوا کێشەی زمان سەرهەڵدەدات،
ئەوان کێشەیان لەگەڵ کوردبونماندا هەیە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی
تەممووزی ٢٠٢٥، محهمهد حاجی مهحمود، سهرۆكی پارتی
سۆسیال دیموكرات، له پهیامێكدا لهبارهی كێشهی نێوان ههولێر و بهغدا دەڵێت: لایەنی
کوردستانی هەمیشە دوپاتی پابەندی و گوێڕایەڵی خۆی دەکاتەوە، ئەمڕۆش گوایە نەوتی
هەرێم لە ڕێگەی حکومەتی فیدراڵ و کۆمپانیای سۆمۆی دروستکراوی سەردەمی بەعس هەناردە
دەکەن، بۆ ئەوەی مووچە و بودجەیان بدات، ئەو دەسەڵاتەی لە بەغدا هەیە، بەس فیدراڵ
نییە، جگە لە کورد کەس بە فیدراڵ ناوی نابات".
دەشڵێت: "حکومەتی
هەرێم هەمو شتێکی بە کردەیی ڕادەستی بەغدا کردوە، بەغداش فشارەکانی لە موچە و
بودجەدا کۆکردوەتەوە و بە لوتبەرزییەوە وەڵامی داخوازییە ڕەواکانی کورد دەداتەوە".
محهمهد حاجی مهحمود دهڵێت،
"تەسلیمکردنی نەوت بە عێراق، بەبێ ڕێککەوتنێک کە مافەکانی کوردی تێدا زامن
کرابێت، گەورەترین ستەمە لە خۆیان و میللەتەکەمان، ئەوەی تائێستا هەیە هیچ
ڕێککەوتن نییە بەڵکو تەسلیمبونە لەپێناو موچە بەشێوەی قەرز و سوکایەتیکردن بە
کوردستان".
ئهوهشی خستهڕو،
"دەبێت بەر لە هەرشتێک ئەو بڕیارانەی عێراق لە 2014 داویەتی بۆ بێبەشکردن و
سڕینەوەی خەڵکی کوردستان لە میزانییە هەڵبوەشێتەوە و کۆتایی بەو سیاسەتە بهێنرێت
کە مانگێک بە قەرز و مانگێک خاترانە و مانگێک بەفشاری ئەملاولا موچەی خەڵکی
کوردستان بنێرێت".
محهمهد حاجی مهحمود دهڵێت،
"بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بۆ قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە زانکۆ و
پەیمانگاکان لە پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە، تکریت، موسڵ و سەلاحەدین ڕاشکاوانە
پێماندەڵێت ئەگەر کێشەی موچە چارەسەر ببێت ئەوا کێشەی زمان سەرهەڵدەدات و ئەگەر
کێشەی زمان چارەسەر ببێت زەوی جوتیارەکانمان داگیر ئەکەن، ئەوان کێشەیان لەگەڵ
کوردبونماندا هەیە".