تەنها دوو ڕۆژ بۆ پڕکردنەوەی فۆڕ‌می ئەلکترۆنی خۆراک ماوە
03:02 - 30/07/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری پسوڵه‌ی خۆراكی سلێمانی ڕایگەیاند: ته‌نها دوو رۆژ كات ماوه بۆ پڕکردنەوەی فۆڕ‌می ئه‌لكترۆنی خۆراك، داوای درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه‌مان كردوه، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك تائێستا فۆڕمه‌كه‌یان پڕنه‌كردوه‌ته‌وه".
ئەمرۆ چوارشەممە، ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٥، ئاراس محه‌مه‌د به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری پسوڵه‌ی خۆراكی سلێمانی، ئاماژەی بەوەدا، وابڕ‌یاره له رۆژی ١ی ٨ی ٢٠٢٥ پڕ‌كردنه‌وه‌ی فۆڕ‌می ئه‌لكترۆنی خۆراك رابگیرێت، هه‌رچه‌نده داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌مان له‌به‌غدا كردووه، چونكه تائێستا ژماره‌یه‌كی زۆر خێزان فۆڕمه ئه‌لكترۆنییه‌كه‌یان پڕنه‌كردوه‌ته‌وه".
وتیشی: له‌پارێزگای سلێمانی رێژه‌ی له ٧٩٪ هاووڵاتییان فۆڕمه‌كه‌یان پڕ‌كردوه‌ته‌وه، كه ده‌گاته ملیۆنێك و ٥٥٢ هه‌زار ٦٢٥ كه‌س، به‌ڵام هێشتا خێزانی دیكه‌ی زۆر ماون كه تائێستا به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان نه‌كردوه"، ئاراس محه‌مه‌د واده‌ڵێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: "ئه‌گه‌ر هه‌ر خێزانێك فۆڕ‌می ئه‌لكترۆنی خۆراكی پڕ‌نه‌كردبێته‌وه و سیستمه‌كه راگیرا، بێگومان به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی دەوەستێت، بۆیه داوا له‌هاووڵاتییان ده‌كه‌م به‌زووترین كات بچنه سیستمه‌كه‌وه و خۆیان تۆماربكه‌ن".
به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری پسوڵه‌ی خۆراكی سلێمانی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه:"له قۆناغی دووه‌مدا خزمه‌تگوزاری پڕ‌كردنه‌وه‌ی فۆڕ‌م و زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزان به بڕ‌ێك پاره ئه‌نجامده‌درێت و بێبه‌رمبه‌ر نامێنێت".
ده‌شڵت:"بۆ هه‌ریه‌كێك له‌خزمه‌تگوزارییه‌كان بڕ‌ی ١٠ بۆ ١١هه‌زار وه‌رده‌گیرێت، كه پاره‌كه بۆ به‌غدا ده‌نێرین، ئه‌وانیش بۆ دروستكردن و نوێكردنه‌وه‌ی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه به‌كاریده‌هێنن ".