سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وادەی دەستبەکاربوونی کۆمسیۆنەکەی ڕاگەیاند
09:20 - 30/07/2025
زەمەن پرێس:
لەبارەی دەستبەکاربوونی ئەو کۆمسیۆنە ٥١ کەسییەی،
کە بۆ پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک پێکهێنراوە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
ڕایگەیاند، لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئابدا دەست بە کارەکانی دەکات.
ئەمڕۆ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا،
دوای بەشداریی لە سێیەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی جیهان، لە شاری جنێفی سویسرا رایگەیاند:هەفتەی
یەکەمی مانگی ئاب کۆمیسیۆنەکە دەست بە کارەکانی دەکات.
وتیشی: بە دانانی چەک، بەرپرسیارێتی دەکەوێتە
سەرشانی پەرلەمانی تورکیا، وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە، پرۆسەکە بەردەوامە، دانانی
چەک بەردەوامە.
سەرۆکی پەرلەمانى تورکیا ئاماژەی بەوەشدا، ئەم
کۆمیسیۆنە لەگەڵ دانانی چەکدا، چەند هەموارکردنەوەیەکی یاسایی ئەنجام دەدات، ئەمە
بابەتی گفتوگۆی سیاسی نییە، بەڵکو پڕۆسەیەکە، تێیدا ٨٦ ملیۆن مرۆڤی گەلەکەمان
دەبێت بۆ چارەسەری ئەم پرسە فیداکارانە خەبات بکەن.
هەروەها وتیشی: هەرکات کارەکانی پەرلەمان دەستی پێ
کردەوە، هەفتەی یەکەم تەرخان دەکەین بۆ ئەم بابەتە، کارەکانی کۆمیسیۆنەکە لە
هەفتەی یەکەمی مانگی ئابەوە دەست پێ دەکات”