بافڵ تاڵەبانی: مەترسییەکانی تیرۆر لە عیراق و ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە
08:30 - 30/07/2025
زەمەن پرێس:
بافڵ
تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لە هەولێر لەگەڵ شاندێکی باڵای بەریتانیا کۆبووەوە و
بەگوێرەی ڕایگیاندراوەکە، پێشهاتەکانی سووریا تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بووە و بافڵ
تاڵەبانی جەختی لە سەقامگیریی سووریا و پاراستنی مافی هەموولایەک بە تایبەت کورد
کردووەتەوە.
نووسینگەی
ڕاگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبەکەی لە هەولێر،
پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی جێگری ئهدميراڵ ئێدوارد
ئاڵگرن، ڕاوێژكارى باڵاى بەرگری بهريتانيا بۆ ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى
ئەفریقا کرد.
ئاماژە
بەوەشکراوە، لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی
پەیوەندییەکانی یەنەکە، لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی
پێشمەرگە و ئەندرو بیزلی، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوون گفتوگۆ
لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق، هەماهەنگی و هاریکاریی
نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق لەگەڵ هاوپەیمانان کرا و جەخت لە
فراوانکردنی پەیوەندییەکان کرایەوە.
بەپێی
راگەیەندراوەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پێزانینی بۆ ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان بە
تایبەت بەریتانیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و هاوکاریکردنی هێزەکانی
پێشمەرگە دەربڕی و ڕایگەیاند، مەترسییەکانی تیرۆر لە عیراق و ناوچەکە کۆتایی
نەهاتووە و پێویستمان بە ستراتیج و پلانی نوێ هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە
ئەمنییەکان.
هەروەها
ئاماژەی بەوەشدا، پێشهاتەکانی سووریا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە سەقامگیریی ئەو وڵاتە و پاراستنی مافی
هەموولایەک بە تایبەت کورد کردەوە.