وەزارەتی پەروەردە لهبارهى مۆڵهتى مامۆستایانهوه رێنمایی نوێی دەركرد
12:49 - 28/07/2025
زەمەن - هەواڵەكان
وەزارەتی پەروەردەی
حكومەتی هەرێم نوسراوێكی گشتاندنێکی سەبارەت بەڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی بێ موچە بەمامۆستایان
بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، بۆ سەرجەم پەروەردە گشتییەكانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان
ناردوەو تێیدا مەرجو ڕێنماییە تازەكانی پێدانی مۆڵەتی بێ موچە، خاڵ بەخاڵ ڕوندەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە بەگوێرەی
ئەو نوسراوەكە؛ پەیوەست بەدەسەڵاتەكان، پێدانی مۆڵەتی بێ موچە بۆ مامۆستایان لەدەسەڵاتی
وەزارەتە بهگوێرهى قۆناغبەندی مامۆستایان لەهەردوو قۆناغی (باخچەی ساوایانو فێركردنی
بنەڕەتی)و (ئامادەییو پیشەییو پەیمانگەكان).
مەرجو ڕێنماییەكان
چین:
٠ مامۆستا لەڕۆژی 24ى 7ى 2025 تاوەكو 25ى
8ى 2025 مافی پێشكەشكردنی داواكاری هەیە بۆ مۆڵەتی بێ موچە.
٠ لایەنی پەیوەندیدار ڕای خۆیان بەڕونی
بدەن كە وەرگرتنی مۆڵەتەكە كاریگەریی لەسەر میلاكو بەرژەوەندیی گشتیی نابێت.
٠ درێژكردنەوەی مۆڵەتی بێ موچە تەنها ئەو
مامۆستایانە دەگرێتەوە كە لەدەرەوەی وڵاتنو لەكاتی مۆڵەتی بێ موچە گەشتیانكردوە،
بەو مەرجەی مافی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ موچەیان مابێت، لەڕێگەی نوێنەرایەتییەكانی
حكومەتی هەرێم لەدەرەوە، داواكاری پێشكەشدەكەنو لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی
دەرەوە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت.
٠ پێویستە دوای پێدانی ڕەزامەندی بەمۆڵەتی
بێ موچە، مامۆستا لەماوەی كەمتر لە 10 ڕۆژدا دەست لەكار هەڵبگرێت، بەپێچەوانەوە ڕێكاری
یاساییو كارگێڕیی بەرامبەر لایەنی كەمتەرخەم دەگیرێتەبەر.
٠ مامۆستایانی ئافرەت لەدوای مۆڵەتی دایكایەتیو
دەستبەكاربونەوە، دەتوانن لەماوەی 10 ڕۆژدا داواكاری بۆ مۆڵەتی بێ موچە پێشكەشبكەن،
بەو مەرجەی ئەو مافەی مابێت.
٠ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ موچە لەكاتێكدا
دەكرێت كە ماوەی 10 ڕۆژ بەسەر فەرمانی پێدانی مۆڵەتەكە تێپەڕبوبێت.