نێچيرڤان بارزانى: هێرشه درۆنييه‌كان زيان به ئابووريى عێراق ده‌گه‌يه‌نن
01:37 - 30/07/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان ڕایگەیاند، هێرشه درۆنييه‌كان بۆ سه‌ر ژێرخانی وزەی هه‌رێمى كوردستان،
زيان بە ئابووريى عێراق دەگەیەنێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی
هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 30ـی تەممووزی 2025، نێچیرڤان
بارزانى، لەگەڵ جێگرى ئه‌دميراڵ ئێدوارد ئالگرين، راوێژكارى باڵاى به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا و شاندى یاوەرى کۆبووەوە كه له ژماره‌يه‌ک راوێژكار
و كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا دۆخى
ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداد
تاوتوێ کران.
نێچيرڤان بارزانى رایگەیاند،
داعش هێشتا مه‌ترسيیه‌كى راسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق
و سووريا ده‌كات.
لەبارەى هێرشه درۆنييه‌كانيش
بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان، گوتى، به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزه‌ى هه‌رێمى كوردستان،
به هه‌ڕه‌شه و زيان بۆ ئابووريى ته‌واوى عێراق دادەنرێت و پێویسته رێگرییان لێبكرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا
راوێژكارى باڵاى به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا وتى، وڵاته‌كه‌ى
به بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه له ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌ڕوانێت،
هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌كى به‌ريتانياى بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى
عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه پيشاندا.