کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما 3 بۆ 5 پلەی دیکە دادەبەزن
01:10 - 30/07/2025
زەمەن - هەواڵەكان
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە،
ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى خۆڵبارینێکی کەم و دابەزینى پلەکانى
گەرما، هەروەها خێرایی با کەمێک زیاد دەکات و دەگاتە 25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان
ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی خۆڵبارینێکی کەم بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ.
لەبارەی پلەکانی گەرماوە کەشناسیی ئەوەی خستووەتە
روو، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 3 بۆ 5 پلەی دیکە دادەبەزن و سبەینێش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن:
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک : 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان 46 پلەی سیلیزی