81 کوردستان

ئەدهەم بارزانی داوادەكات بەعسیەكان لەهەولێر دەربكرێن

01:41 - 31/07/2025

زەمەن _ کوردستانی

 

 ئه‌دهه‌م بارزانى لەساڵیادی جینۆسایدی بەرزانییەکان ڕایگەیاند: :"دەبێ ئەو بەعسیانەی کوردستانیانی ئەنفال‌و کیمیاباران‌و بارزانییەکانیان جینۆسایدکرد، له‌كوردستان ده‌ربكرێن"،

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٥، ئەدهەم بارزانی،له‌42هەمین ساڵیادى جینۆسایدى بارزانیه‌كاندا په‌یامێكى جیاوازى بڵاوكرده‌وه‌، ده‌ڵێت:"دەبێ ئەو بەعسیانەی کوردستانیانی ئەنفال‌و کیمیاباران‌و بارزانییەکانیان جینۆسایدکرد، له‌كوردستان ده‌ربكرێن"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئێستا ژمارەیەکی زۆریان لەهەولێرو شوێنەکانی تری کوردستان نیشتەجێن".

دەشڵێت: "دروست ئەمڕۆ 42 ساڵ بەسەر تاوانی جینۆسایدکردنی بارزانییەکاندا تێدەپەڕێت کە هەزاران مرۆڤی بێتاوان، تەنها لەبەرئەوەی كوردبوون، لەکردەوەیەکی دڕندانەدا كۆمەڵكوژکران، بۆیە ئەوکارە نامرۆڤانە بۆ هەمیشە ئیدانەو ڕسوا دەکەم".

ئەدهەم بارزانی نوسیویشیەتی "پێویستە حكومەتی ئێستای عێراق، قەرەبووی ماددی سەرجەم کەسوکاری قوربانیان‌و زیانلێکەوتوانی هەموو ئەو تاوانانە بکاتەوە کە لەڕابردوودا لەلایەن حکومەتی عێراقی بەعسەوە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجامدراون".

هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌دهه‌م بارزانى ده‌ڵێت:"هەروەها دەبێ ئەو بەعسیانەی کوردستانیانی ئەنفال‌و کیمیاباران‌و بارزانییەکانیان جینۆسایدکردو ئێستا ژمارەیەکی زۆریان لەهەولێرو شوێنەکانی تری کوردستان نیشتەجێن، پێویستە بەزوترینکات لەپێشچاوی جەماوەری کوردستان‌و بارزان، بۆ سارێژکردنی برینی مەعنەوی‌و گەڕاندنەوەی کەرامەتی کەسوکاری قوربانیان لەمشارەو هەموو شوێنەکانی تر دەربکرێن".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، "لەڕابردودا بەرپرسانی دەسەڵاتی هەولێر، بەدەمی خۆیان لەمیدیاکانەوە ئاماژەیان بەبون‌و مانەوەی ئەو بەعسیانە کردبوو کە لەکوردستان نیشتەجێن، بێگومان قەرەبوی مادی‌و مەعنەوی هاوسەنگی یەکن، دەکەوێتەسەر شانی هەولێرو بەغدا".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن