مەزڵوم عەبدی: دەبێت زمانی کوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی؛ زمانی فەرمی بێت لە ناوچە کوردنشینەکان
04:48 - 29/07/2025
زەمەن _ کوردستانی
مەزڵوم عەبدی رایگەیاند: دیمەشق ئامادەیە دان بە زمان و مافی کلتووریی کورددا بنێت. دەشڵێت، گەڕێکی نوێی دانوستان لەگەڵ دیمەشق ئەنجام دەدەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە کەناڵی حەدەسی سعودی وتووە، لەگەڵ دیمەشق هاوڕان و دەبێت سوریا یەک سوپا و یەک ئاڵای هەبێت، دەشڵێت: تێکەڵکردنی ١٠٠ هەزار چەکدار بە وەزارەتی بەرگریی سوریا پرۆسەیەکی گەورەیە.
هەر لە بەرنامە تەلەفیزیۆنیەکەدا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان رۆژاڤا و دیمەشق، عەبدی ئاامژەی بەوەداوە، پەیوەندیی رۆژانەیان هەیە و دیمەشق ئامادەیە دان بە زمان و مافی کلتووریی کورددا بنێت.
باسی لەوەشکردووە، دواخستنی کۆبوونەوەکەی پاریس لەسەر داوای دیمەشق بووە بەهۆی رووداوەکانی سوەیداوە و هەرکاتیش کۆبوونەوەی شاندی رۆژاڤا و دیمەشق ئەنجام بدرێت، خۆی بەشدار دەبێت.
لەبارەی رێککەوتنەکەی ١٠ـی ئازارەوە، مەزڵوم عەبدی دەڵێت، ئەوان پابەند بە رێککەوتنەکەوە و پێشیوایە هەردوولا کاتیان پێویستە بۆ جێبەجێکردنی.