42 کوردستان

من دژی ئیسرائیل نیم، بەڵام لایەنگری فەلەستینم

01:44 - 29/07/2025

زەمەن:-

ئەو ماوەی لەنەمسا بووم جولەکەکانی ئەوێ بانگهێشتیان کردم هەندێ قسەیان بۆبکەم ، ئەو زەمانە لەژێر تەئسیری عەرەب و فەلەستینیەکاندابووم لەهەموو جۆرە پەیوەندیە لەگەڵ جولەکە ئەسڵەمیمەوە ویستم خۆمی لێ بدزمەوە کوڕەکە هەستی پێ کرد ووتی ئێمە جولەکەی نەمساین جولەکەی ئیسرائیل نین، لە کاتی دیاریکراودا ئامادەبووم ژمارەیەکی زۆر خوێندکاری کچ و کوڕ هاتبوون ئەوەی پێویست بوو بۆمان ڕونکردنەوە لەکۆتایدا یەکێکیان لێی پرسین: هەڵوێستان لەسەر ئیسرائیل چیە؟

من ووتم ئەمە ڕەئی خۆمە ! من دژی ئیسرائیل نیم  بەڵام لایەنگری فەلەستینیەکانم پێم وایە ئیسرائیل زووڵمی گەورەی لەفەلەستین کردووە.

قسەکەی منیان بەئاسایی وەرگرت نەکەس توڕەبوو نە کەسیش وەڵامی دامەوە..

نەوشیروان مستەفا ئەمین

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن