24 کوردستان

بۆ تاوتوێکردنی مووچەی مانگەكانی 6 و 7 ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە

10:30 - 30/07/2025


‌زەمەن - هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی تەمموزی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تێێدا سێ بڕگە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

بڕگەی یەکەم، تایبەتە بە بەدواداچوون بۆ دوا هەنگاوەکانی مووچەی مانگی 6 و 7ـی  فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لە بڕگەی دووەمدا، تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە ژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، هەروەها کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت) راپۆرتی وەزارەتەکەی سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت و هەنگاوەکان بۆ هەناردەکردنەوەی دەخاتەڕوو.

بڕگەی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکە، تایبەت کراوە بە خستنەڕووی چەند پێشنیازێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە، مووچە و شایستە داراییەکانیان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن