چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە دوا هەڵوێستی ڕاگەیاند
11:17 - 21/07/2025
زەمەن
پرێس:
چوارچێوەى هەماهەنگی ئەمشەو کۆبوونەوەى ئاسایی خۆی ئەنجامدا و جەختیکردوەتەوە، بۆردمانكردنی كێڵگە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان ژینگەی وەبەرهێنان تێكدەدات.
چوارچێوەی
هەماهەنگی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و لە
راگەیەندراوێكی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، "سەركۆنەی بۆردومانكردنی كۆمپانیاكانی
نەوت لە هەرێمی كوردستان دەكەین و هەڕەشەی ئاشكرایە بۆ سەر سەقامگیری".
ئاماژە
بۆ ئەوەشكراوە، بۆردومانكردنی كێڵَگە نەوتییەكان مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندیی گشتیی
دروستدەكات و لە هەمانكاتیشدا مەترسییە بۆ سەر سامانی نیشتمانی.
چوارچێوەى
هەماهەنگی جەختیکردوەتەوە، بۆردمانكردنی كێڵگە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان
ژینگەی وەبەرهێنان تێكدەدات.