عەلی ڕەشید: پێموایە ناوی پرۆژەی ئاوی هەولێر بچێتە کتێبی گینسەوە
08:02 - 20/07/2025
زەمەن
پرێس:
سەرۆکی
ئەنجومەنى پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات، رۆژانە ملیۆنێک و نیو دۆلار لە پرۆژەی
ئاوی خێرای هەولێر خەرجکراوە.
عەلی
رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، پرۆژەی ئاوی خێرای هەولێر بە 10 مانگ و
12 رۆژ تەواو بووە لە کاتێکدا خەڵک خانوویەک دەکات دوو ساڵی پێدەچێت، بۆیە تەسەور
دەکەم بەهۆی زوو تەواو بوونییەوە ناوی پرۆژەکە بچێتە کتێبی گینسەوە.
ئاماژەى
بەوەشکرد، پرۆژەکە 480 ملیۆن دۆلاری تێچووە و واتە رۆژانە ملیۆنێک و نیو دۆلاری
تێدا خەرجکراوە.