شاخەوان عەبدوڵا: باشترین بڕیار كشانەوەیە لە بەغداد، خۆزگە ئەو بڕیارە دەدرا
09:48 - 21/07/2025
زەمەن پرێس:
جێگری
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت،باشترین بڕیارێك بەلای ئەوەوە كشانەوەیە
لەبەغداد، خۆزگا بڕیارێكی ئاوا دەدرا، وەک حۆی باسی دەکات ئەو هیچ کات بروای
بەبەڵێن و گفتەکانیان نییە
شاخەوان
عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەپەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، لێكەوتەکانی قەیرانی خەرج نەكردنی
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە بووەتە بارگرانییەکی راستەقینەو زیانێكی
گەورە بۆ ژیانی هاوڵاتیان و، دووبارەبونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر
دامەزراوە نەوتیی و ژیارییەكان لە هەرێم و، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان
لەگەڵ وڵاتانی دۆست، دیارترین ئەو پرس و بابەتانە بوون، کە لە دیدارەكانماندا
لەگەڵ باڵیۆزانی هەریەک لە وڵاتانی (ئۆسترالیا و رۆمانیا و روسیا) گفتوگۆمان
لەبارەوە كرد.
شاخەوان
عەبدوڵا جەخت لەوە دەکاتەوە، باشترین
بڕیارێك بەلای ئەوەوە كشانەوەیە لەبەغداد، خۆزگا بڕیارێكی ئاوا دەدرا، وەک خۆی
باسی دەکات ئەو هیچ کات بروای بەبەڵێن و گفتەکانیان نییە، بەڵام بەردەوامیشین
دیارە دوای هیرشە درۆنییەكان و بریارەكەی تورکیا دەبێت پیداچونەوە بکرێت بەو
لێکتێگەیەشتنە.
جێگری
سە رۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێا: لەژیانمدا هێندەی ئەم ماوەیە لەکەس نەپارامەتەوە،
لەپێناو موچەخۆران ئەوەم کردوە ، هەرچەند پێم وایە بەبێ بریارێکی یەکلاکەرەوە ئەم
پرسە چارەسەر ناکرێت