51 کوردستان

هەسەدە: دیاریکردنى وادە لەلایەن ئەمریکاو تورکیا دوورە لە راستییەوە

09:53 - 21/07/2025

زەمەن پرێس:
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە کە لە راپۆرتێکی ماڵپەری " میدل ئیست ئای" بەرتانیدا هاتووە، سەبارەت بە هێزەکانیان و رۆڵی داهاتویان لە سوریا.
هەسەدە جەختشدەكەنەوە لەوەی ئەو زانیاریانە درۆن و ئامانجیان چەواشەکردنی رای گشتییە، بەشێوەیەكی ئەنقەست.
پێگەی "میدل ئیست ئای"بەریتانی، كە دەوترێت لەلایەن دەوڵەتی قەتەرەوە پشتیوانی درایی دەكرێت، ئەمڕۆ لە راپۆرتێكدا كە لە زارى سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت: تەحمولی ئەمەریکا و تورکیا لەگەڵ هێزەكانی سوریا دیموكرات بەرەو كۆتایی دەڕوات و، لە میانی کۆبونەوەیەکدا کە هەفتەی رابردوو لە سوریا بەڕێوەچووه، بەرپرسانی ئەمریکا و تورکیا وادەی (30) رۆژیان بە هێزەکانی سوریای دیموکرات داوە بۆ ئەوەی تێكەڵ بە حکومەتی دیمەشق بن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن