هەڵوەشاندنەوەی مرەكەبی دەنگدان ساختەكارییەكانی لە كەركوك بیرهێنایەوە
06:46 - 20/07/2025
زەمەن
پرێس:
بەرەی
توركمانی وەكو یەكەم لایەن دژایەتی خۆی بۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مرەكەبی پەنجەی
دوای پرۆسەی دەنگدان راگەیاند، داوای وردبینی لە تۆماری دەنگدەرانی كەركوكیش دەكات.
لە
راگەیەندراوێکدا بەرەی تورکمانی یەکگرتووی عێراق رایگەیاند: سەرسوڕمانی قووڵی خۆمان
دەردەبڕین لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەکارهێنانی مرەكەب
لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوودا.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، لەکاتێکدا گەلی عێراق و لایەنە سیاسییەکان چاوەڕێی کۆمسیۆن بوون بۆ
ئەوەی هەر کارێک بکات بۆ بەهێزكردنی متمانەو شەفافیەت لە پرۆسەی هەڵبژاردن، توشی
سەرسوڕمان بوون بە هەڵوەشاندنەوەی بەكارهێنانی مرەكەب لە رۆژی دەنگدان لەلایەن
ئەنجومەنی كۆمسیۆنەوە، ئەمەش پرۆسەی ساختەکاری و دووبارە دەنگدانی لە پارێزگای كەركوك
بە بیرهێنایەوە.
بەرەی
تورکمان داوا دەکات پارێزگاری کەرکووک لەم رێکارە ببوێردرێت بەمەبەستی
بەرزکردنەوەی متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن.
بەرەی
تورکمانی دەشڵێت: هەروەها پێویستیی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ
وردبینیکردنی تۆماری دەنگدەران لە کەرکوک و دوانەخستنی جێبەجێکردنی ئەو ڕێکارانە.