77 کوردستان

رێككەوتن كراوە سەرەتا مووچەی مانگی پێنج خەرجدەكرێت

07:23 - 20/07/2025

زەمەنپرێس:

پەرلەمانتاریکی پارتى ڕایدەگەیەنێت، رۆژی سێشەممە لیژنەیەكی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتن كراوە سەرەتا مووچەی مانگی پێنج خەرجدەكرێت و دەست بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی دیكەی رێككەوتنەكە دەكرێت و هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، رۆژی سێشەممە لیژنەیەكی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن".
دلێمی وتیشی، بەهۆی هێرشە درۆنییەكان كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم زیانیان بەركەوتووە وپێویستیان بە چەند هەفتەیەك هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان".
ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە كە چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ هاتنی لیژنەكەی عێراق رۆژی سێشەممە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێردرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن