39 جیهان

ترەمپ: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ساڵانێکی زۆری دەوێت بگەڕێندرێنەوە بۆ کار

06:45 - 19/07/2025

زەمەن پرێس:
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی لە ناوبراون و ساڵانێکی زۆری دەوێت تا بیانگەڕێننەوە بۆ خزمەت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس رایگەیاند، هەر سێ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناوبران و ئەگەر ئێران بیەوێت ئەو وێستگانە بخاتەوە کار، پێویستە لە شوێنی جیاواز وێستگەی نوێ بنیاد بنێتەوە، چونکە ئەگەر بخێرنەوە کار بە تەواوی دەیانسڕینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر سێ دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران ساڵانێکی زۆری دەیەوێت بگەڕێندرێتەوە بۆ خزمەت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن