وەزیری ناوخۆی هەرێم: زۆر روونە درۆنەکان لە کوێوە ئاڕاستە دەکرێن
08:48 - 17/07/2025
زەمەن
پرێس:
رێبەر
ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت: زۆر روونە درۆنەکان لە کوێوە ئا
ڕاستە دەکرێن و ئامانجی ئەو هێرشانە ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستانە.
وەزیری
ناوخۆ، لەوەڵامی رۆژنامەنووساندا سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان وتی: هێرشە
درۆنییەکان کردەوەی تیرۆریستین و شادەماری ئابوری هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج.
داواشی
لە حکومەتی فیدراڵ كرد، سنورێک بۆ ئەو هێرشە درۆنییانە دابنێت و ئەو لایەنانەشی لە
پشت ئەو هێرشانەن، ئاشکرا بکرێن و بدرێنە دادگا.
لەبارەی
رێگەگرتن لەو هێرشانە و چۆنیەتی پاراستنی شوێنەکان، رێبەر ئەحمەد، رایگەیاند: بۆ
روبەڕوبونەوەو وەستاندنی ئەو هێرشانە، هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی
فیدراڵ دەکەین، هەروەها داوامان لە هاوپەیمانانیش کردووە هاوکارمان بن لەو
بارەیەوە.