بەپەلە.. ئافرەتێک لە گەرمیان کوژرا
04:52 - 17/07/2025
زەمەن _ گەرمیان
پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئافرەتێکی تەمەن ٢٩ ساڵ لە نزیک گوندی سەیدەی سەر بەقەزای ڕزگاری بە فیشەک کوژرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٥، عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئاگادارکراینەوە لەبونی تەرمی ئافرەتێک لەنزیک گوندی سەیدە سەربەناحییەی سەرقەڵا دەستبەجێ پۆلیس چونه شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت تەرمی ئافرەتێک بەناوی ( هـ - ح - ب ) لەدایکبووی ١٩٩٦ دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری کەئاسەواری فیشەک بەجەستەیەوەیە بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشدوە، دوای ڕەوانەکردنی تەرمی ناوبراو بۆ پزیشکی دادی قەزای کەلار لەئێستادا پۆلیس لەسەرچۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.