رۆژی پێنجشەممە 24ی 7، نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر كرێنشین و كەمدەرامەتاندا دابەشدەكرێت
05:21 - 17/07/2025
زەمەن –
هەواڵەكان
یەکەکانی نیشتەجێبون
بەسەر کرێنشین و کەمدەرامەتان دابەشدەکرێ و ناوی سودمەندبووان
رادەگەیەنرێت.
وەزارەتی
ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبوون لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە دوای تەواوکردنی سەرجەم
رێکارەکان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشێوەکی فەرمی یەکەکانی نیشتەجێبون
دابەش دەکات و ناوی سودمەندبوان رادەگەیەنرێت.
بەپێی
راگەیەنراوەكە؛ رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٥/٧/٢٤ لە رێورەسمێکدا لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
و نیشتەجێکردن، ناوی سودمەندبووان رادەگەیەنرێت و بەفەرمی بانگهێشت دەکرێن بۆ ئەنجامدانی
گرێبەستی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون، کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەچوارچێوەی یاسای
نیشتەجێبوندا بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتانی دروستکردوە.
ژمارەی یەکەکان
زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبونە لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێکیان
لە قۆناغی کۆتاییدان و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە، هاوکات بەبڕیاری دانا
عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن سەرجەمیان دابەش دەکرێن بەوانەی
لەئێستاشدا تەواو نەکراون، بۆ ئەوەی خێزانی سودمەندبو دڵنیا بێت لەوەی یەکەیەک
کراوە بەناویەوەو هەرکات تەواوکرا تیایدا نیشتەجێ دەبێت.
لەرابردودا زیاتر
لە (25)هەزار خێزان فۆرمی یەکەی نیشتەجێبونیان بەشێوەی ئۆنلاین پڕکردبوەوە، دواتر
پرۆسەی وردبینی و جیاکردنەوەی ناوەکان بەخاڵبەندی و بەشێوەیەکی شەفاف لەلایەن لیژنەی
تایبەتمەندو بەئامادەبونی نوێنەری کرێنشینان ئەنجامدرا، یەکەکان بە قیستی درێژخایەن
و بەبێ پێشەکی دەدرێت بە خێزانەکان و بەقیستی مانگانەو بە ماوەی 25 ساڵ پارەی یەکەکە
دەداتەوە.