عه‌لی حه‌مه ساڵح: مووچه‌ی مانگه‌كانی 5 و 6 دێت
02:09 - 17/07/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح رایگه‌یاند: عێراق هیچ مه‌رج و داواكارییه‌كی نوێی نییه بۆ رێككه‌وتن و ناردنی مووچه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٥، عەلی حەمەساڵح، سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هه‌رێم كۆی نه‌وتی خۆی ده‌دات (بڕ دیاری نه‌كراوه) جگه له ٥٠ هه‌زار به‌رمیل بۆ پێداویستی ناوخۆ… ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، وتی ئه‌م (٥٠ هه‌زار)ه كه‌مه، له نه‌وتی كه‌ركوك (١٥ هه‌زار به‌رمیل) ده‌درێته هه‌رێم، (له‌سه‌ر داوای ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بووه)".
دەشڵێت: "عێراق به‌به‌نزین و نه‌وتی سپی ده‌عمی هه‌رێم ناكات. كه‌واته: ده‌بێت هه‌رێم سوته‌مه‌نی به‌نرخی پشتیوانی بداته خه‌ڵك وه‌ك عێراق..".
عەلی حەمەساڵح، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بۆ مانگی (٥ و ٦6) هه‌رێم بۆ هه‌رمانگێك (١٢٠ ملیار دینار) ده‌نێرێت، موچه‌ی ئه‌و دوو مانگه دێت. بۆ مانگه‌كانی دواتر دیوانی چاودێری دارایی به‌غداو هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه له داهات ده‌كه‌ن و ٥٠٪ داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "پرۆسه‌ی (ته‌وتین) به‌رده‌وام ده‌بێت (ورده‌كاری نه‌دراوه له‌مه‌به‌ست و شێواز و كات).
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح راشیگه‌یاندووه كه "كۆمپانیاكان ١٦ دۆلاریان ده‌درێتێ تاوه‌كو تێچووی به‌رهه‌مهێنان دیاری ده‌كرێت. هیواموایه، ئه‌م درۆنانه گرفت دروست نه‌كه‌ن".