45 کوردستان

رۆژی شەممە کۆمەڵ کۆنگرە دەبەستێ و سەرۆکیش هەڵدەبژێردرێت

04:53 - 17/07/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 بڕیارە ڕۆژی شەممە ١٩ی مانگ، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆنگرەی پێنجەمی خۆی لە هەولێر ببەستێت و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٥، عەباس محەممەد، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجی كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند: ئامادەکاری تەواو کراوە و ڕۆژی شەممە، ١٩ی تەمووز، کۆمەڵی دادگەری، بە ئامادەبوونی ٩٠٧ ئەندام کۆنگرەی پێنجەمی خۆی لە شاری هەولێر دەبەستێت،  لە کۆنگرە دیاری دەکرێت چەند کەس یان کێ خۆی بۆ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کاندید دەکات، میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆکیش کۆمیسیۆن دیاری دەکات و خۆیشی سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.

کۆمەڵی دادگەری لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠٥، دامەزراوە و تا ئێستا چوار کۆنگرەی بەستووە، حیزبەکە هەر چوار ساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستێت، لە کۆنگرەی ڕابردوودا، پاشگری ئیسلامی لە ناوی حزبەکە لابرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن