بەپەلە.. لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کرێکارێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
05:39 - 17/07/2025
زەمەن _ سلێمانی
لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی کرێکارێکی تەمەن ٢٧ ساڵ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٥،، کرێکارێکی بەڕەگەز سووری تەمەن ٢٧ ساڵ بەناوی "طارق محەمەد" لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لەشاری سلێمانی کەتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.