دەرباز کۆسرەت: به هه‌وڵی دڵسۆزانه رێكکه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان هه‌رێم و بەغدا هاته ئاراوه
08:45 - 17/07/2025
زەمەن
پرێس
دەرباز
کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند: دوای چاوه‌روانییه‌كی زۆری
خه‌ڵكی كوردستان، دواجار به هه‌وڵی دڵسۆزانه، رێكکه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان هه‌رێم
و حكومه‌تی عیراق هاته ئاراوه.
وتیشی:
هیوادارین ئه‌مه ده‌روازه‌ی قۆناغێكی نوێ بێت به‌ڕووی چاره‌سه‌ری یه‌كجاری كێشه‌و
ناكۆكییه‌كان لەنێوان هه‌ردوو حكومه‌ت و پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كان بن، بۆ ئه‌وه‌ی
جارێكی دیكه مووچه‌و بژێوی خه‌ڵك نه‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسیە‌وه، چونکە
مووچە مافی بنەڕەتی فەرمانبەران و خانەنشینان و هەموو مووچەخۆرانە.
دەرباز
کۆسرەت باس سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه رۆڵی ئه‌رێنیان هه‌بووه له‌م
رێكکه‌وتنه، دوپاتیدەکاتەوە كه‌وا كێشه‌كان هه‌رچه‌نده قوڵ بن گفتوگۆ و دانیشتنی
دۆستانه ده‌توانێت چاره‌سه‌ریان بكات.
ئەندامەکەى
مەکتەبی سیاسی یەکێتى دەشڵێت: ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
گرنگە ئەوەیە کە به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌بێت.