83 کوردستان

کوردێک دوای ٣٢ ساڵ زیندانی لە باکووری کوردستان ئازاد کرا

09:51 - 16/07/2025

زەمەن پرێس:
مەجید ئالاگۆز زیندانی سیاسیی کورد لە تورکیا، پاش ٣٢ ساڵ لە زیندانی جۆری Fـی کورکچولەری ئەدەنە ئازاد کرا.
مەجید ئالاگۆز، کە لە زیندانی جۆری Fـی کورکچولەری ئەدەنە ڕاگیرابوو، پاش ٣٢ ساڵ ئازادکرا، ئالاگۆز لە ساڵی ١٩٩٣ زیندانی کرا، بە تۆمەتی “تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت” سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.
ئالاگۆز هەرچەند سزاکەی تەواوکردبوو، بەڵام ئازادکردنی بە پاساوی جۆراوجۆر دوا دەخرا، ئەمڕۆ ئالاگۆز لە زیندانی جۆری Fـی کورکچولەری ئەدەنە ئازادکرا.
ئالاگۆز لەبەردەم دەرگای زیندان لەلایەن خزمەکانی و بەرپرس و ئەندامانی ڕێکخراوەکانەوە پێشوازی لێ کرا و گەڕایەوە بۆ ئیدر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن