دەم پارتی دژی هێرشی سەر دروزییەکانی سوریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
09:49 - 16/07/2025
زەمەن پرێس:
دەم پارتی هێرشی سەر عەلەوییەکان و دروزییەکانی
سوەیدای ئیدارەنکرد و ڕایگەیاند، حکومەتی ڕاگوزەری دیمەشق و هێزە نێودەوڵەتییەکان
هاوبەشی تاوانی کۆمەڵکوژین عەلەوییەکان و دروزییەکانن لە سووریا.
پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان
(دەم پارتی)، لەبارەی شەڕ و گرژییەکانی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا
ڕایگەیاند، حکومەتی ڕاگوزەری دیمەشق بەرپرسیارە لە ڕووداوەکان و ئەوەی دژی
دروزییەکان بەڕێوەدەچێت خەریکە دەبێتە کۆمەڵکوژی.
دەم پارتی باسی لەوەشکرد، هێزە نێودەوڵەتییەکان
هاوبەشی تاوانی کۆمەڵکوژین، کە دژی عەلەوییەکان و دروزییەکان لە سوەیدا
بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشی ڕایگەیاندووە: چوونە ناوەوەی هێزەکانی
سووریا و هێرشکردنە سەر گەلی دروز و سیمبولەکانی دروزەکان، نیشاندەری ئەوەن ئەم
ئۆپەراسیۆنانە هەوڵن بۆ کۆمەڵکوژی.
ئەمەش لە کاتێکدایە چەند رۆژێک سوپای سوریا هێرش
دەکاتە سەر شاری سوەیدە و دەروزییەکان و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژراون، بۆ
ئەو مەبەستەش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای
ئیسرائیل لە سووریا دەکات و دەڵێت: پێویستە پشتیوانیی هەنگاوە ئەمنییەکانی حکومەتی
دیمەشق بکرێت.