23 کوردستان

ئەپیكۆر:زۆرینەی کۆمپانیا نەوتیەكان؛ ئەوانەی بە ئامانجیش نەگیراون بەرهەمهێنانیان راگرتووە

08:58 - 16/07/2025

زەمەن پرێس:

کۆمەڵەى پیشەسازی نەوت لە کوردستان-ئەپیکور دوای هێرشەكان، بەگەڕخەرەكان خەریکی هەڵسەنگاندنی زیانەکانن، كە بە بەرهەمهێنان و دامەزراوەكانی تر لە كێڵگەكان كەوتوون و، زۆرینەی کۆمپانیا ئەندامەکان لە ئەپیكۆر، لەوانەی كە بە ئامانجیش نەگیراون، بەرهەمهێنانیان راگرتووە.
لە بەیاننامەیەكدا کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە کوردستان (ئەپیكۆر) رایگەیاند، بە توندی سەركۆنەی هێرشەكان بۆ سەر كێڵگەكانی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات لە 15ی تەمموز و 16ی تەمموزی 2025، کە لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکورەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەدەبرێن.
ئەپیكۆر دەڵێت: ئەو هێرشانە مەترسی لەسەر ژیان و سەلامەتی هێزی کارمان دروستكردووە، کە زۆرینەیان عێراقین لەگەڵ كارمەندانمان لە نەتەوە جیاوازەکان، هەروەها زیانیان بە دامەزراوەکان گەیاندووە.
راشیگەیاندووە: دوای هێرشەكان، بەگەڕخەرەكان خەریکی هەڵسەنگاندنی زیانەکانن، كە بە بەرهەمهێنان و دامەزراوەكانی تر لە كێڵگەكان كەوتوون و، زۆرینەی کۆمپانیا ئەندامەکان لە ئەپیكۆر، لەوانەی كە بە ئامانجیش نەگیراون، بەرهەمهێنانیان راگرتووە.
ئەپیکور، داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، رێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر، بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی كارمەندان و دامەزراوەکانيان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن