مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی: ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه بۆ هه‌رێم و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین
12:37 - 16/07/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
لە راگەیەنراوێکدا
مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش و په‌لاماردانەكان بۆ هه‌رێم
و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كات و داوادەكات حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق رۆڵی خۆیان له
دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له هه‌ر ناسه‌قامگیرییه‌كی ئه‌منی و ناكۆكییه‌كی نوێی سیاسی
بگێڕن.
دەقى راگەیەنراوەکە:
پێویسته هێرشه
درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم رابگیرێن
لەکاتێکدا کە یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان لە پێناوی کۆتاییهێنان بە کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان و
چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم، هەوڵە سیاسی و دیبلۆماسییه‌كانی خۆی
چڕ کردۆتەوە و کار بۆ نەهێشتنی گرژی و ناكۆكی لە نێوان هەرێم و بەغدادا دەکات، زیاتر
له هه‌فته‌یه‌كه چه‌ندین هێرشی درۆنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێم و
كێڵگه نه‌وتییه‌كانی له ناوچه‌و پارێزگا جیاجیاكانیدا.
ئه‌و هێرشانه سه‌رچاوه‌كه‌یان له هه‌ر كوێوه
بێت و هه‌ر لایه‌نێك لێی به‌رپرس بێت، پێشێلكردنێكی ئاشكرای بنه‌ماكانی پاراستنی
ئاسایشی ناوخۆیی و سه‌قامگیرییه له وڵات‌دا، كه پێویسته پێش هه‌ر لایه‌ك حكومه‌تی
عیراق خۆی سنورێكی بۆ دابنێت و رایبگرێت، به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن و ره‌سمیی
ده‌وڵه‌ته و به‌رپرسیاره له پاراستنی خاك و خه‌ڵكی عیراق و هه‌رێم و بنه‌ماو
سه‌رچاوه ئابوورییه‌كانی، به‌تایبه‌تی كه ده‌شێت ئه‌و پێشێلكارییانه ببنه مایه‌ی
دروستبوونی گومان له په‌یوه‌ندیی هێزه عیراقییه‌كاندا و نیگه‌رانیش له دۆخی ئه‌منیی
وڵات.
ئێمه له‌كاتێكدا وه‌ك (ی.ن.ك) ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش
و په‌لامارانه بۆ هه‌رێم و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، داواكارین كه حكومه‌ت و
په‌رله‌مانی عیراق رۆڵی خۆیان له دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له هه‌ر ناسه‌قامگیرییه‌كی
ئه‌منی و ناكۆكییه‌كی نوێی سیاسی بگێڕن، كه ببێته مایه‌ی ساردكردنه‌وه‌ی هێڵی گه‌رمی
گفتوگۆ نیشتمانییه‌كانمان، كه ئامانج لێیان چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و چاندنی
متمانه‌و برایه‌تیی زیاتر و پێكه‌وه ژیانی نێوان عیراقییه‌كانه.
مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاریی
یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان
16ی 7ی 2025