ئەمڕۆ كابینەی حكومەت بۆ مووچە و هەناردەکردنەوەى نەوت کۆدەبێتەوە
11:32 - 16/07/2025
زەمەن - هەواڵەكان
پێشنیوەڕۆى رۆژى
چوارشەممە 16ـى تەمموز، ئەنجوومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر دەکات.
تەوەرى یەکەم تایبەتە
پرسى مووچە و گفتوگۆکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق و ئەو رەشنووسەى لەبەردەم
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراقە.
هاوکات، لەتەوەرى
دووەم گفتوگۆ لەبارەى پرسى هەناردەکردنەوەى نەوت و پێداویستى ناوخۆ بۆ بەرهەمە نەوتییەکان
دەکرێت.
رەشنووسى حکومەتى
هەرێمى کوردستان و عێراق کە لەلایەن لیژنە وەزارییەکەى عێراق پاش هەفتەیەک لە
تاوتوێکردنى دراوەتەوە سودانى تاوەکو یەکلایی بکاتەوە و بڕیارى لەسەر بدات.
ئەمە لەکاتێکدایە
زیاتر لە دوو مانگ تێپەڕدەبێت بەسەر دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان کە لە 14ـى ئایار
دابەشکراوە و مووچەخۆران لە چاوەڕوانى مووچەى مانگەکانى پێنج و شەشدان.