سودانی دەستبەجێ فەرمانێکی بۆ هەرێم دەركرد
11:29 - 16/07/2025
زەمەن –
هەواڵەكان
وتەبێژی فەرمی فەرماندەی
گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، سودانی فەرمانیکردووە کە لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە
و دەستبەجێ و هەمەلایەنە بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی لایەنەکانی پشت ئەم هێرشانە و ڕێوشوێنی
توند بگرنەبەر بۆ لێپرسینەوە لەوانەی بەشداربوون لەم هەوڵەدا.
سودانی بەتوندی
دژی ئەم هەوڵانە دەوەستێتەوە و دەڵێت”حکومەتی عێراق بە هەموو دامو دەزگاکانییەوە ڕێگە
بە هیچ هەڕەشەیەک نادات بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست
دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گرنگەکان و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری و ڕێگریکردن
لە دووبارەبوونەوەی ئەو هەوڵانە و پاراستنی سەروەری عێراق و پاراستنی مافی گەلەکەی.
دوو کێڵگەی نەوتی
هەرێمی کوردستان کەوتنە بەر هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی
عێراق دروست دەکات و ئەمە دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری وڵات.
ئاماژەی بەوەشدا،
سروشت و کاتی ئەم کردەوە تاوانکاریانە ئاماژەیە بۆ نیەتی خراپ و بە ئامانجی تێکدانی
دۆخەکە و زیانگەیاندن بە عێراق و دامودەزگا گرنگەکانی هەنگاو نراوە.