بەپەلە.. رێكەوتن كرا
12:26 - 16/07/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
ئەنجوومەنی وەزیرانی
هەرێم ڕەزامەندی لەسەر لەیەکترتێگەیشتنی نوێی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و
حکوومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان دا.
ئەمڕۆ چوارشەممە
16ی تەممووزی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی
کوردستان کۆبووەوە.
پاشان ئەنجوومەنی وەزیران ، گفتوگۆی لەبارەی تەوەر و بابەتی کۆبوونەوەکە
کرد، کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و ڕێڕەوی
دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی
هەرێمی کوردستان .
سەرۆک وەزیران و
جێگری سەرۆک وەزیران، وردەکاری ئەو لەیەکترتێگەیشتنە هاوبەشەی کە دوێنێ لە بەغدا
تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هەرێم
هاتووەتە ئاراوە خستەڕوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە
، ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیی لەو لەیەکترتێگەیشتنە
کرد و بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە، کە بڕیارە لە بەرامبەردا
حکومەتی فیدراڵ ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
بەپێی رێککەوتنەکە
هەرێم لەسەرو 100 ملیار دینارەوە داهاتی ناوخۆ رادەست دەکات و بۆ نەوتیش بڕی 220 هەزار
بەرمیل نەوت رادەست دەکات و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاردێت.