لەسەر مووچه‌ى هه‌رێم، داواى میوانداریكردنى سودانی و مەسرور بارزانی دەکرێت
08:16 - 12/07/2025
زەمەن
پرێس:
جەمال
کۆچەر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە میدیای
حزبەکەی ڕایگه‌یاند:بۆ بابه‌تى
مووچه‌ى هه‌رێم، داواى میوانداریكردنى محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق
و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم، و وه‌زیرانى دارایى و عێراق و هه‌رێممان
كردووه له په‌رله‌مانى عێراقدا.
ئه‌مڕۆ
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوویه‌وه، لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر دەڵێت: باسمان له‌وه‌كرد كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه
نوێنه‌رى هه‌موو گه‌لى عێراقه به گه‌لى كوردیشه‌وه، پێویسته به یه‌ك چاو سه‌یرى
هه‌موو گه‌لانى عێراق بكات.
وتیشی: به شاخەوان
عەبدوڵا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقمان وت كه له فراكسیۆنى پارتییه، ئێمه
نوێنه‌رى خه‌ڵكین و ئێستا گونجاو نییه بۆ بایكۆت، پێویسته په‌یامه‌كان بگه‌یه‌نین
و له په‌رله‌مان فشار بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى مووچه‌ى هه‌رێم، ئه‌گه‌ر
هیچ ڕێگایه‌كى دیكه نه‌ما ئه‌وكات بایكۆت كردن ده‌ستپێده‌كه‌ین.