45 جیهان

باخچەلی: سوێندبێت برایەتی تورک و کورد بۆ هەمیشە لەناو گەلدا سەوز بکەین

06:33 - 08/07/2025

زەمەن پرێس: 
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی بزوتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا (مەهەپە) رایگەیاند: ئیدی چەکدانانی پەکەکەو رادەستکردنی چەکەکان لە باکوری عێراق بە چاودێری میت، تەنیا پەیوەستە بە کاتەوە.
وتیشی: تورکیا لە قۆناغی گواستنەوەدایە لە وانەکانی دوێنێوە بەرەو داهاتوویەکی ئارام و ئاسودە، رێگە نادەین ئامانەتە پیرۆزەکانی باوباپیرانمان کە دەیانگوت "ئاسمان چادری ئێمەیە کە خۆری گرتووەتەوە" لەکەدار بکرێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، سوێندبێت بە خۆشەویستییەوە خزمەت بکەین بۆ ئەوەی برایەتی تورک و کورد بۆ هەمیشە لەناو گەلدا سەوز بکەین.
سەرۆکی مەهەپە جەختیکردەوە، بە تورکیای بێ تیرۆر تاج لەسەر سەدەی نوێ دەکەن و شکۆ بە تورکیا دەبەخشن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن