هەر مامۆستایەکی گرێبەست مانگانە ٥٠ هەزار دینار لە مووچەکەی دەبڕدرێت
08:35 - 26/06/2025
زەمەن پرێس:
نوێنەری
مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی لێبڕینی مووچەوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت، جێگای
قبوڵکردن نییە.
عەلی
رەئووف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، مامۆستایانی گرێبەست
مانگانە 10%ـی مووچەیان لێ کەمدەکرێتەوە بۆ سندوقی خانەنشینی، واتا هەر
مامۆستایەکی گرێبەست مووچەکەی 500 هەزار دینار بێت، دەبێتە 450 هەزار دینار.
نوێنەری
مامۆستایانی گرێبەست دەشڵێت، بڕە پارەکەی زۆرە و جێگای قبوڵکردن نییە.