بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی هەولێر: گەر جوانکاریتان کردووە و ٥٠٪ی شێوەتان لەکارتی نیشتیمانی دەچێت، دەیخوێنتێتەوە
11:27 - 14/06/2025
زەمەن _ هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ڕایگەیاند: ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە کە ڕوخساریان گۆڕاوە یان جوانکاریان ئەنجام داوە گەر سەدا پەنجا ڕوخساری بچێتەوە سەر وێنەی کارتی نیشتمانی وە کارتی نیشتمانیەکەی مێژووەکەی بەسەر نەچووبێ ئەوا دەیخوێنێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، ئاگادارییەکی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی جوانکاریان کردووە بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەوانەی جوانکارییان کردووە و ڕووخساریان گۆراوە، یان جوانکاریان ئەنجام داوە گەر سەدا پەنجا ڕوخساری بچێتەوە سەر وێنەی کارتی نیشتمانی وە کارتی نیشتمانیەکەی مێژووەکەی بەسەر نەچووبێ ئەوا دەیخوێنێتەوە گەر جاری یەکەمیش وەری نەگرت بۆ دووەم جارو سێیەم جار هەوڵ بدات وە ڕوخساری پاک بکاتەوەو چاوی گەش بکاتەوە بەرامبەر شاشەی مۆبایلەکە ئەوا وەری دەگرێت. بەڵام بە پێچەوانەوە وەری ناگرێ و دەبێ کارتی نیشتمانیەکەی نوێ بکاتەوە وە بۆ ئەوەی بەشەخۆراکی نەبڕێ بژاردەی نوێکردنەوە کلیک بکات .