عومه‌ر گوڵپی: حکومەتی هەرێم دەتوانێت مووچەى پێنج مانگ بدات
05:45 - 03/06/2025
زەمەن پرێس:
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر له فرۆشتنی به‌رمیلێك نه‌وت ته‌نها (15 دۆلار)تان ده‌ست كه‌وتبێت، ئه‌وه له فرۆشتنی ئه‌و (250 ملیۆن) به‌رمیله نزیكه‌ی ( 3 ملیار) و (750 ملیۆن) دۆلارتان ده‌ستكه‌وتووه.
عومه‌ر گوڵپی ئەندامی
پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند"ئه‌گه‌ر به‌رمیلێك ته‌نها (15) دۆلاریشتان ده‌ست
كه‌وتبێت، ئه‌وه له (30) مانگی ڕابردوودا له فرۆشتنی نه‌وت، نزیكه‌ی ( 3 ملیار)
و (750 ملیۆن) دۆلارتان ده‌ستكه‌وتووه، ده‌كاته زیاتر له (5 ترلیۆن) دینار، به‌شی
پێنج مووچه ده‌كات، بۆ نایده‌ن؟".
ئاماژەى
بەوەشکرد، له مانگی (3)ی ساڵی (2023)ه‌وه كه فرۆشتنی نه‌وت
به بۆری ڕاگیرا، هه‌موو ڕۆژێك ئێوه‌ی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات (320.000) به‌رمیل
نه‌وتتان به پاڵاوگه‌و ته‌نكه‌ر فرۆشتووه، كه تا ئه‌م مانگه ده‌كاته نزیكه‌ی
(250 ملیۆن) به‌رمیل نه‌وت!
ئەوەشی
خستەڕوو، ئه‌گه‌ر له فرۆشتنی به‌رمیلێك نه‌وت ته‌نها (15 دۆلار)تان ده‌ست كه‌وتبێت،
ئه‌وه له فرۆشتنی ئه‌و (250 ملیۆن) به‌رمیله نزیكه‌ی ( 3 ملیار) و (750 ملیۆن)
دۆلارتان ده‌ستكه‌وتووه، كه به دینار ده‌كاته (5 ترلیۆن) دینارە، ئه‌و (5
ترلیۆن) دیناره، به‌شی پێنج مووچه‌ی ته‌واوه‌تی مووچه‌خۆران ده‌كات، كه‌واته بۆ
مووچه دابه‌ش ناكه‌ن؟
بەوتەى گوڵپی ئه‌و
داهاته‌ی نه‌وت یه‌ك دیناری بۆ مووچه خه‌رج نه‌كراوه و به‌غدا پاره‌ی مووچه‌ی
ناردووه، یه‌ك دیناریشی نه‌دراوه‌ته به‌غدا، یه‌ك دیناریشی نه‌دراوه‌ته وه‌زاره‌تی
داراییه‌كه‌ی خۆتان، كه‌واته چیتان لێ‌كرد؟ بۆ مووچه‌ی پێدابه‌ش ناكه‌ن؟
ئەندامەکەى
پەرلەمانى کوردستان باسی لەوەشکرد، ئه‌گه‌ر ئێوه هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی ژیانی خه‌ڵك
هه‌ڵناگرن، بۆچی به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه قسه ده‌كه‌ن؟ بۆچی ناوی خۆتان ناوه
"حكومه‌ت.