59 کوردستان

كابینەی حكومەت لە كۆبونەوەدایە بۆ تاوتوێكردنی مووچەی فەرمانبەران

11:36 - 04/06/2025

زەمەن - هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیران سێ تەوەر تاوتوێ دەکات؛ سەرەکیترینیان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.

ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 04-06-2025، لە هۆڵی مامۆستا سەعد عەبدوڵلا، لە هەولێر ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوەو تا کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەدا سێ بڕگە تاوتوێ دەکرێن:

بڕگەی یەکەم:

بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بو بابەتی مووچەی مووچەخورانی هەریمی کوردستان.

 ئەم بابەتە لەلایەن بەڕێزان سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەنجوومەن دەخرێتە ڕوو.



بڕگەی دووەم:

خستنەڕووی نووسراوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ژمارە (1597) لە 29-04-2025، تایبەت به پێشنیازیان بو جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (148) لە 12-03-2025، لە سەر کوڕ و کچی شەهیدان، تایبەت بە لێخوشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری.

ئەم بابەتە لەلایەن وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ ئەنجوومەن دەخرێتە ڕوو.



بڕگەی سێیەم:

خستنەڕووی ناوەرۆکی نووسراوەکانی سەروکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە (16771) لە 08-12-2014، و ژمارە (1237) لە 26-01-2025 و ژمارە (4170) و ژمارە (4173) لە 08-04-2025، پشتبەست بە نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ژمارە (1419) لە 24-02-2025،  تایبەت بە گرێبەستی کارمەندان لەسەر بودجەی پەرەپێدان و داهات و پێشینەی بەردەوام و کرێی ڕوژانه.

ئەم بابەتە لەلایەن سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی پلاندانان، تەندروستی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن؛ بۆ ئەنجوومەن دەخرێتە ڕوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن