74 کوردستان

پەروەردەی سلێمانی چەپکە گوڵی بە شێخ فاخیر شێخ تەیب بەخشی

04:20 - 03/06/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەپای هاوکاری وپشتگیرییەکانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، چەپکە گوڵی بە شێخ فاخیر شێخ تەیب بەخشی.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەمەبەستی بەرزنرخاندنی هاوکاری وپشتگیریەکانی بۆ کەرتی پەروەردە وخوێندکاران ومامۆستایان، سەردانی شێخ فاخر شێخ تەیب، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانی کرد.

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: کەلەماوەی ڕابردوودا چەندین قوتابی ومامۆستا کەلەڕووداوی هاتووچۆو دڵتەزێندا بریندارببوون لەنەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لەسەرئەرکی بەڕێزیان چارەسەری تەواویان بۆکراوە و پشتگیری کەسانی وەک  شێخ فاخر بۆ پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن وپێشخستنی گرنگە لەپێناوخزمەتکردن بەنەوەی داهاتووی کۆمەڵگەومامۆستایان کەڕێنیشاندەرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن