16 کوردستان

پەروین بوڵدان، لە شوێنی سڕی سورەیا ئۆندەر بوو بە بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

03:27 - 03/06/2025

زەمەن:-

 

 پارتی دەم پەروین بوڵدانی وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە جێگەی سڕی سورەیا ئۆندەر دیاریکرد و ناوەکەی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نووسینگەی راگەیاندنی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "پارتی دەم" رایگەیاند، فراکسیۆنی پارتەکەیان بەشێوەی داخراو کۆبووەتەوە و بڕیاریانداوە پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری پارتەکە لەسەر بازنەی وان، بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێرن.

پارتی دەم، لە چەند رۆژی داهاتوودا، ناوی پەروین بوڵدان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا دەکات، بەو جۆرەش بوڵدان، جێگەی سڕی سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەگرێتەوە، کە سێی ئایاری ئەمساڵ و پاش 18 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانیلەدەستدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن