مشتێک بەرد لە گورچیلەی ئافرەتێک دەرهێنرا
03:42 - 03/06/2025
زەمەن _ سۆران
لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نەشتەرگەریی بۆ ئافرەتێک کراوە، سەدان بەردی بچووک و چەند بەردێکی گەورە لە یەکێک لە گورچیلەکانی دابوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕایگەیاند: دوێنێ نەشتەرگەریمان بۆ ئافرەتێکی تەمەن ٤٥ ساڵ کرد کە ژمارەیەکی زۆری بەرد لە یەکێک لە گورچیلەکانی دابوون.
ئاماژە بەوەشدراوە، ژمارەی بەردەکان یەکجار زۆربوون تەنانەت لە مشتێک زیاتربوون، یەکێک لە بەردەکان دوو سانیتم و دوو بەردییان یەک سانتیم بوون، سەرجەم بەردەکان بە بچووک و گەورە دەرهێندراون و نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا.
هاوکات، باس لەوەشکراوە، ئەو حاڵەتەی دوێنێ نەشتەرگەرییان بۆکرد، هیچ هەستی بە ئازار نەکردووە لە گورچیلەکانی، بەڵام لەکاتی ئەنجامدانی سۆنار بۆی دەرکەوتووە، هەر بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین سێ مانگ جارێک سۆنار بۆ گورچیلەکانیان بکەن و سەردانی پزیشک بکەن.