بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک خرایە بواری جێبەجێكردنەوە
06:03 - 03/06/2025
زەمەن پرێس:
بە
ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک خرایە بواری جێبەجێكردنەوە،، لە قۆناغی یەکەمی
پڕۆسەكەدا، ئەو ناوانە لە پسوڵە ئەلیکترۆنییەکە تۆماردەكرێن، کە لە پێشوتردا لەسەر
پسوڵەی کاغەزیی ناویان هەبووە.
لە
كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە
وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: بەمەبەستی سەرپەرشتی
كردنی پرۆسەی بەئەلیكترۆنی كردنی پسوڵەی دابەشكردنی خۆراك لەهەرێم، بەفەرمی شاندێك
لە بەغدادەوە سەردانی شاری هەولێریان كردوە.
ڕوونیکردەوە، لەرۆژانی رابردوودا پرۆسەكە بەشێوەی ئەزمونی بەردەستبووە،
لە هەولێر (37) هەزار، لە سلێمانی (80) هەزار، لە هەڵەبجە (67) هەزار و لە شاری
دهۆکیش (40) هەزار هاووڵاتیی پسوڵەكانیان پڕكردوەتەوە.
وتیشی: لە قۆناغی یەکەمی پڕۆسەكەدا، ئەو ناوانە لە پسوڵە
ئەلیکترۆنییەکە تۆماردەكرێن، کە لە پێشوتردا لەسەر پسوڵەی کاغەزیی ناویان هەبوە،
دواتر و لە قۆناغی دوەمدا زیادکردن و گواستنەوە و سڕینەوە بۆ ئەندامانی خێزانەكان
ئەنجامدەدرێت.
بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى وەزارەتى بازرگانى، داوای لە هاووڵاتییان
كرد بۆ ئەوەی پڕۆسەكە بەزویی بەڕێوەبچێت لە پڕكردنەوەی پسوڵە ئەلیكترۆنییەكە
هاوکاری وەزارەتەکەی بكەن.