فراکسیۆنی پارتی: یەکگرتوو چاوساغی بۆ نەیارانی گەلی كوردستان دەكەن و بڕوایان بە قەوارەی هەرێم و دۆزە ڕەواكەی نییە
09:30 - 03/06/2025
زەمەن پرێس:
فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى
عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە لە پاڵ ئەم زوڵم و زۆرەی لە گەلەکەمان
دەکرێت، زۆرجار بەشێک لە فراکسیۆنە کوردییەکانیش ڕۆڵی پارێزەر دەبینن لە
هێنانەوەی ئەو پاساوانەی بۆ بڕینی قوت و مووچە و دەستخستنە قوڕگی خەڵکی
هەرێمی کوردستان دەهێنرێنەوە.
فراکسیۆنی
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا، وەڵامی
فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسیمی دەداتەوە و دەڵێت، فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی
کوردستان و موسەننا ئەمین، لەبری ئەوەی وەك نوێنەری خەڵكی كوردستان دژی ئەو ستەمە
بوەستنەوە، بوون بە گوتەبێژ و وەرگێڕ و دەمڕاستی ئەوانەی مافی خەڵكی كوردستانیان
بە ناهەق پێشێل كردووە.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، بێ هیچ هۆکارێک و لەم کاتەدا کە بەرەو جەژنی پیرۆزی قوربان دەچین، بە
بڕیارێکی نادەستووری و نایاسایی و تەواو سیاسی کە دژی پڕەنسیپەکانی پێکەوەژیان و
شەراکەتە لە عێراقی نوێدا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حكومەتی
عێراقی فیدڕاڵ ڕاگیراوە.
فراکسیۆنى
پارتى دەشڵێت: بەداخەوە لە پاڵ ئەم زوڵم و زۆرەی لە گەلەکەمان دەکرێت، زۆرجار
بەشێک لە فراکسیۆنە کوردییەکانیش ڕۆڵی پارێزەر دەبینن لە هێنانەوەی ئەو پاساوانەی
بۆ بڕینی قوت و مووچە و دەستخستنە قوڕگی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەهێنرێنەوە،
نموونەی ئەمڕۆشمان فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و موسەننا ئەمین بوو، کە
قسەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان بۆ کوردی وەرگێڕا.
باس
لەوەش دەکات، لەبری ئەوەی وەك نوێنەری خەڵكی كوردستان دژی ئەو ستەمە بوەستنەوە،
بوون بە گوتەبێژ و وەرگێڕ و دەمڕاستی ئەوانەی مافی خەڵكی كوردستانیان بە ناهەق
پێشێل كردووە و بەجۆرێک دەریانخست کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی
بەرپرسیارن خوڵقاندنی ئەم دۆخە.
هەروەها
ناوبراو ەوەى خستەڕوو، یەکگرتوو هاوشێوەكانیان دەمێكە بۆ دەركردنی کۆمەڵە بڕیارێک
لە دژی خەڵكی كوردستان، بەردەوام چاوساغی بۆ نەیارانی گەلی كوردستان و عەقڵییەتە
شۆڤێنی و تایفییەكان دەكەن. چونكە لە بنەڕەتدا بڕوایان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان
و دۆزە ڕەواكەی نیە، بەردەوام بەدوای ئەوەدا بوون چیی لەدژی هەرێمی كوردستانە
بیكەن و وەك ڕاوێژ بیدەنە نەیارانی گەلی كوردستان.
فراکسیۆنى
پارتی داوا لە یەکگرتوو دەکات ئەگەر ناتوانن و ناشیانەوێت بەرگریكاری مافەكانی
گەلی كوردستان بن، ئەوە با بێدەنگ بن و دەستبەرداری ئەو یارییە هەرزانە و
فیتنەگێڕی و ئەو مونافیقیە بن و چیتر دژی بەرژەوەندی و دەستكەوتەكانی گەلی
كوردستان نەوەستنەوە.
لە
ڕاگەیەندراوەکەدا فراکسیۆنى پارتى داوا لە هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات، لەم
پرسەدا یەک دەنگ و یەک هەڵوێست لەگەڵ مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان بمێننەوە، چونکە
ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نە خێرە و نە سەدەقە تا موزایدەی
پێوە بکرێت، بەڵکو مافێکی شەرعی و یاساییە و نابێت چیتر وەکو کارت و گوشاری سیاسی
بەکاربهێنرێت و مافەکانیان زیاتر لەمە پێشێل بکرێت.