186 کوردستان

بەپەلە.. دوو وەزیری پارتی بایکۆتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیان کردو یەکێتی بەشدارە

02:37 - 03/06/2025

زەمەن:-

 

 فواد حسێن و بەنگین ڕێکانی، لە پسکی پاتی، بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیان کرد. 

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە و هەریەکە لە لە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوە، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، کە هەردوو وەزیرەکە لە پشکی پارتین، بەشدارییان لەو کۆبونەوەیەدا نەکردوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکان،  هۆکاری بەشدارینەکردنی ئەو دوو وەزیرە لە کۆبونەوەکەدا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سودانی ڕەتیکردوەتەوە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا باس لە پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن