82 کوردستان

لە سنوورى قەزاى دوکان ئاگرێکى گەورە کەوتووەتەوە

09:43 - 24/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ ئاگرێک لە سنووری گوندی تەلان لەسەر رێگای سلێمانی - دوکان کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاگرێک لە سنووری گوندی تەلان لەسەر رێگای سلێمانی - دوکان کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە رووبەرێکی فراوان لە پووش و پاوەنی سنوورەکە سووتاوە.

راشیگەیاند، تیمەکانمان هەر زوو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەتوانین بڵێین لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتایی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن